هه‌رێمی كوردستان.. به‌های دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر دیناری عێراقی دابەزی

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرانبە بە دینار لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان دابەزی، گوتەبێژی بازاری دۆلارفرۆشانی هەولێریش دەڵێت، پێشبینی دەکەین نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.

کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دۆلار فرۆشانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بەردەوام لە دابەزینە، هەربۆیە پێشبینی دابەزینی زیاتری دۆلار دەکرێت بەرانبەر بە دیناری عێراقی.

گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر گوتیشی: ئەمڕۆ 100دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 140هەزار و 300دیناری عێراقی مامەڵەی پێدەکرا، بەڵام دواتر بۆ 140هەزار و 800دینار بەرزبووە.

کەیفی خۆشناو، باسی لەوەش کرد، هۆکاری دابەزینی دۆلار بەرانبەر بە دینار بۆ کەمی خواست دەگەڕێتەوە لەلایەن هاووڵاتییان و بازرگانەکانەوە. 

چەند مانگێکە دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر دیناری عێراقی بەردەوام لە دابەزینە شارەزانی ئابووریش پێشبینی دابەزینی زیاتری دەکەن. 

 
 
Fly Erbil Advertisment