ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد له یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس یاری ده‌كات
بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كراوه

كاردۆ كامه‌ران سدیق، به‌هره‌مه‌ندی كوردی نیشته‌جێی ئه‌ورووپا، یاری بۆ تیپی لاوانی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ده‌كات.
كاردۆ له ساڵی 2002 له له‌نده‌ن له دایكبووه و باوك و دایكی له دایكبووی شاری سلێمانییه، له خانه‌واده‌یه‌كی وه‌رزشی گه‌وره‌بووه، باوكی پێشتر یه‌كێك بووه له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی عێراق كردووه و به‌شداریی له چه‌ندان پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
كاردۆ له ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه ده‌ستی به یاریكردن كردووه و له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقیش كراوه.
ئه‌م به‌هره‌مه‌نده كورده له ته‌مه‌نی 14 ساڵی دا بانگهێشتی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی بۆ بكرێت، دواجار سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و یانه ئینگلیزییه به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ ده‌كات و به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ كرا.
كاردۆ چیرۆكی گه‌یشتنی به یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ده‌گێرێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ تیپێكی نافه‌رمی له‌نده‌ن ده‌ستم به یاریكردن كرد له ده‌رفه‌تێكدا به‌رامبه‌ر تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی كریستاڵ پاڵاس یارییه‌كی دۆستانه‌مان كرد، له‌و یارییه‌دا ئاستێكی به‌رزم پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی به‌رپرسان و راهێنه‌رانی كریستاڵ پاڵاسم راكێشا و دوای یارییه‌كه راسته‌وخۆ داوا كرام و به‌مه‌ش ئه‌وه چواره‌م ساڵه له‌و یانه‌یه یاری ده‌كه‌م.
كاردۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی باوكییه‌وه زۆر سه‌ری یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات، ده‌شڵێت: له عێراق زۆر به ئاستی یوونس مه‌حموود، باسم عه‌باس و هاوار مه‌لامحه‌مه‌د سه‌رسام.

