عێراقییەکان لە تووڕەیدا لە پلەی یەکەمی عەرەبی و دووەمی جیهانیدان

ماڵپەڕی 'گالوپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز' بڵاوی کردەوە، عێراقییەکان لە تووڕەیدا،  پلەی یەکەمی عەرەبی و دووەمی جیهانیان گرتووە.

ماڵپەڕەکە، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە تێیدا هاتووە "عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی لە ڕووی توڕەیی هاووڵاتیانی دێت، دواتر ئوردن و لیبیا پلەی دووەم و سێیەم و تونس پلەی چوارەم و مەغریب لە پلەی پێنجەم و لوبنان لە پلەی شەشەم و ئیمارات لە پلەی حەوتەمدایە."

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر ئاستی جیهانیدا، هاووڵاتیانی قوبرسی باکوور لە تووڕەییدا پلەی یەکەمی جیهانی گرتووە، عێراقیش لە پلەی دووەم دێت، ئەرمینیا و ئوردن لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن، کۆماری کۆنگۆش لە پلەی پێنجەمی جیهانی دێت.

ڕاشیگەیاند، هاووڵاتیانی ڤێتنام، فینلاند، ئیستۆنیا، پورتوگال و مەکسیک لە پلەکانی کۆتاییدا ڕیزبەندییەکەدان.