پارتی و یه‌كێتی كار له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن
هه‌وڵده‌ده‌ن لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شداری له گفتوگۆكاندا بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بۆ ئەوەی چیتر شاندی لایەنە سیاسییەكان بە جیا سەردانی بەغدا نەكەن، پارتی و یەكێتی لە ھەوڵی پێكھێنانی لێژنەیەكی ھاوبەشدان له‌پێناو دانانی ستراتیژیەتێكی ھاوبەش بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق.
ئەو دوو حزبە ئامانجیانە لایەنەكانی دیكەش بەشداری گفتوگۆكان بكەن، بۆ ئەوەی دواجار بەیەك ئاراستە قسە لەگەڵ بەغدا بكەن، بەتایبەت لە پرسی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان و راگرتنی تەعریب و پرسی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.
كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ھۆكاری درووستكردنی شاندی سیاسی ھاوبەش بۆ ئەوەیه، ئێستا چەندین دۆسیەی سیاسی ھەن، وەكو پرسی ھەڵبژاردنەكان و تەعریب و ماددەی 140، كە دەخوازن كورد لەسەریان یەك دەنگ بێت.
هاوكات سه‌ردار هه‌ركی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی داوای كرد، بەر لەوەی شاندی ھاوبەش سه‌ردانی به‌غدا بكات، ستراتیژیەتی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق دابڕێژرێت.
پارتی و یەكێتی دەستیان بە گفتوگۆكان كردووەتەوە، ئەوەی ماوەتەوە گەیشتنە ئەنجامێكی گشتگیرە بۆ داڕشتنی سیاسەتێكی ھاوبەش و بەشداریكردنی لایەنە سیاسییەكانی دیكە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان.
H.B