ئانچێلۆتی ئامادەکارییەکانی لەگەڵ سامبا دەستپێکرد

کارلۆ ئانچێلۆتی
کارلۆ ئانچێلۆتی

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، بە شێوەیەکی فەرمی کارەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی سامبا وەکو ئامادەکاری بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دەست پێکرد.
دوای پەیوەندی کردن بە هەڵبژاردەی بەڕازیل و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵیا سامبا، دوێنێ چوارشەممە لە شاری ریۆ دێ جانیێرۆ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی دەستی بە کارەکانی کرد، وەکو ئامادەکاری بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.
راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانیشی بۆ دوو یاری بەرامبەر ئیکوادۆر و هەروەها پاراگوای بڵاوکردەوە و نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەکە، بەهۆی پێکان بانگهێشتی ئەو دوو یارییە نەکردووە.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆی 14 یاری پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 خاوەنی 21 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت. بڕیاریشە رۆژی شەشی مانگی داهاتوو لە گەڕی 15 رووبەڕووی ئیکوادۆر ببێتەوە، پاشان رۆژی یازدەی هەما مانگ رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment