رۆناڵدۆ چارەنوسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی بەردەوام دەبێت و یانەکەی جێناهێڵێت و هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکرێنەوە کە باس لەوە دەکەن، دۆن ئارەزوو دەکات بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات.
دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودی، یانەی نەسڕ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی ناسناوی ئەم وەرزە و هەروەها بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەدەست بهێنێت، بۆیە دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ چیدیکە نایەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت.
رۆژنامەی وەرزشی سعوودی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەی یانەی نەسڕ، ریزەکانی یانەکەی جێناهێڵێت و بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.
ئەم هەواڵەی رۆژنامە سعوودییەکە لە کاتێکدایە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە، دۆن خۆی یەکلایی کردووەتەوە و هەموو ئامانجیەتی بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات، بۆیەش بەرێوەبەری کارەکانی راسپاردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەیەکی دیاری بەشدار لە پاڵەوانێتیەکە گفتوگۆ بکات.
رۆناڵدۆ ساڵی 2003 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی کرد و لە ماوەی سێ وەرزی رابردوو، هیچ کاتێک نەیتوانی ناسناوی خولی رۆشنی سعوودی لەگەڵ یانەکەی بەدەست بهێنێت و کۆتایی مانگی داهاتووش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment