ئالکاراز دووەم بردنەوەی لە رۆلان گارۆس بەدەستهێنا

کارلۆس ئالکاراز
کارلۆس ئالکاراز

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی لاوی ئیسپانی، بردنەوەیەکی دیکەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی گراند سلامی رۆلان گارۆس لە فەڕەنسا.
لە بەردەوامی یارییەکانی پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی رۆلان گارۆس، کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانیا، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەکە رووبەڕووی مارۆسان تێنسزانی هۆڵەندی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ سێت بەرامبەر سێتێک، لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
ئالکاراز پاڵەوانی ساڵی رابردووی رۆلان گارۆس نۆیەمین بردنەوەی لەسەر یەکی لە پاڵەوانێتیەکە بەدەستهێنا، پۆڵینی دووەمی رۆلان گارۆس دەیەوێت هاوشێوەی رافایل نادال ببێتە دووەم تێنسزان، پارێزگاری لە ناسناوەکە بکات. 

 
Fly Erbil Advertisment