دوای مشتومڕی زلـلەی ژنەکەی.. ئیمانوێل ماکرۆن لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت
یەکەمجار نییە سەرۆکی فەرەنسا بۆ پاڵپشتی پاریس سانجێرمان ئامادە نابێت

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان هەڵوێستی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، لە ئامادەبوون لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکەن، کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پاریس سانجێرمان و ئینتەر میلان رووبەڕوو ببنەوە.
سەرچاوەکانی راگەیاندنی فەرەنسا دووپاتیدەکەنەوە، ئیمانوێل ماکرۆن گەشتی شاری میونشن ناکات لەپێناو پاڵپشتیکردنی پاریس سانجێرمان لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەم بڕیارەش بەهۆی ئەو نەریتەیە کە سەرۆکی وڵاتان و حکومەتەکان لە یارییەکانی کۆتایی ئامادە نابن کە هەڵبژاردەکانی نیشتمانی تێیدا بەشداریی ناکەن.
گەرچی ماکرۆن هاندەرێکی سەرسەختی یانەی ئۆڵمپیک مارسێیە، بەڵام بەهەمان شێوە لە یاریی ئەم یانەیە ئامادەی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگی 2018 نەبوو.
بەپێی تۆڕی "RMC"ی فەرەنسی، ماری بارساک کە وەزیری وەرزشیی فەرەنسایە رۆژی شەممە لە یاریی کۆتایی نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات و لە یاریگە ئامادە دەبێت، کە پاریس سانجێرمان دەیەوێت بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.