بە گرافیک.. نامەی دوو کۆنگرێسمان بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
هەردوو کۆنگرێسمانی ئەمەریکی جۆ ویڵسن و گرێگۆری ستوبی، لە دوو توێی نامەیەکی سێ لاپەڕەییدا، بۆ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، داوا دەکەن عێراق سزا بدرێت، چونکە بە تەواوی ملکەچی ئێران بووە. لە نامەکەشدا هاتووە، ئێران بێجگە لە هێزە ئەمنییەکان، سیستمی سیاسی و ئابووریی عێراقیشی کۆنترۆڵ کردووە و پرۆسەی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی خۆی و مانەوەی دڵسۆزانی لە دەسەڵات قۆرخ کردووە. هەردوو کۆنگرێسمان داوای سزادانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکەن، چونکە سەرچاوەی سەرەکی پارەدارکردنی تیرۆرە لە عێراق.