ئێنریكی و دێمبێلی باسی شەوە مێژووییەكەی چامپیۆنزلیگ دەكەن
پاریس دەیەوێت ببێتە دووەمین یانەی فەرەنسا لە مێژوودا چامپیۆنزلیگ بباتەوە
پاریس سانجێرمان دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌سته‌م له قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ رزگاری بوو بۆ جاری دووه‌م له مێژوو گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئه‌مرۆش چاوی له‌وه‌یه دوای مارسێ ببێته دووه‌مین یانه‌ی فڕه‌نسی ناسناوی چامپیۆنزلیگ به‌رز بكاته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە، 31 ئایاری 2025، له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی ئالیانز ئه‌رینا له میونشن، پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە پاریس سانجێرمان له مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه و بۆ جاری دووه‌م له مێژوو گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەوپێیەی تیپە فەرەنسییەكەی لویز ئێنریكی رێگه‌یه‌كی زۆر سه‌ختی بڕی و له قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ له دوایین گه‌ڕ سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی شازده یه‌كلایی كرده‌وه و به پله‌ی پازده‌م سه‌ركه‌وت، به ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییش به 10 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له برێستی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی شازده، له‌وێش دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان گه‌یشته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی، به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر چوار گۆڵ له ئاستۆن ڤێلای برده‌وه و له یاریی پێشكۆتاییش به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ئارسێناڵی برده‌وه.
ئینریكێ: تیپەكەمان زۆر بەرەو پێشچووە
لویز ئێنریكی راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەی ئەمشەو دڵخۆشی خۆی بە ئاستی تیپەكەی دەربڕی و گوتی: تیپه‌كه‌مان به عوسمان دێمبیلیشهوه زۆر گه‌شه‌ی كردووه، ئێستا ئێمه یانهیهكین پشت به توانای تاكی یاریزانه‌كان نابه‌ستین، به‌ڵكو هه‌موومان پێكه‌وه به‌ھێزین، هه‌ر به‌وه‌ش هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانمان تێپه‌ڕاند، عوسمان له‌م وه‌رزه یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كان ئه‌گه‌ر باشترینیان نه‌بێت، گۆڵ ده‌كات گۆڵ دروست ده‌كات، به‌رگری ده‌كات، رۆڵی سه‌ركرده ده‌گێڕێت، منیش ئه‌و متمانه‌یه‌م پێداوه و به بوونی زۆر دڵخۆشم، له‌گه‌ل دێمبلی بووین به تیپێكی راسته‌قینه.
ئێنریكی گوتیشی: هاندان گرینگه به‌ڵام پێش هه‌موو شت ده‌بێت ئارام بگرین، پێویسته یاریزانه‌كان بزانن له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی خه‌ونێكی زۆر گه‌وره‌ن، به‌راستی رووبه‌رووی زۆر ئاڵنگاری گه‌وره بووینه‌وه و به‌بێ ترس تێمانپه‌ڕاند، رێگه‌كه‌ی ئێمه تایبەتمەندی پاڵه‌وانبوونی تێدایه، شێوازی یارییكردنمان ناگۆڕین، راسته ئینته‌ر میلان وه‌كو لیڤه‌رپوول نییه به‌ڵام ئێمه هه‌ر به شێوازی خۆمان یاریی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی هانم ده‌دات ببینه پاڵه‌وان ئه‌وه‌یه یه‌كه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ پاریس ده‌به‌ینه‌وه و شارێكی گه‌وره دڵخۆش ده‌كه‌ین.
دێمبێلی: بە ئارامی خۆمان ئامادە كردووە
عوسمان دێمبێلێی یاریزانی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند ئەگەر ئێمباپێ له‌گه‌ڵ ئێمە بووایە بێگوومان به‌هێزتر ده‌بووین به‌ڵام ئه‌و شوێن خه‌ونه‌كه‌ی كه‌وت، دەشڵێت: گرینگی به باڵۆن دۆر ناده‌م، زیاتر بیرم لە ناسناوە بە كۆمەڵەكانە.
لەمبارەیەوە دێمبێلی دەڵێت: ئێمباپێ شوێن خه‌ونه‌كه‌ی كه‌وت و خه‌ونی ئه‌وه‌بوو له ریال مه‌درید یاریی بكات و ئێستاش له‌وێیه، نازانم چۆن ده‌بووین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمان بووایه، به‌ڵام ئێستاش چاومان له ئاستی خۆمانه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، ئینریكێ متمانه‌یه‌كی زۆری پێمه و ئازادی كردووم، هه‌میشه به‌دوای هه‌ڵه‌ی به‌رگری تیپی به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێم و ده‌مه‌وێت گۆڵ تۆمار بكه‌م، دڵنیاین یاریی كۆتایی ئاسان نابێت، زۆر به ئارامی خۆمان ئاماده كردووه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین، ئینته‌ر میلان یانه‌یه‌كی زۆر به‌ھێزه و له رووی به‌رگرییه‌وه زۆر باشن، به‌راستی نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر بكه‌ین ئه‌گه‌رنا باجه‌كه‌ی سه‌خت ده‌بێت.
ئامارێكی مێژوویی
پاریس سانجێرمان دووه‌مجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ پێشتریش له وه‌رزی 2019 بۆ 2020 له یاریی كۆتایی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به بایرن میونشن دۆڕا، سه‌رجه‌م یانه‌كانی فڕه‌نسا ته‌نیا یه‌ك ناسناوی چامپیۆنزلیگیان هه‌یه ئه‌ویش مارسێ له ساڵی 1993 بووه پاڵه‌وان و له ئه‌یسی میلانی برده‌وه، به‌ڵام لویس ئینریكێی راهێنه‌ری پاریس پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.
ئه‌مه دووهمینجارە دوو یانه‌ی فڕه‌نسی و ئیتاڵی له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، پێشتر له سالی 1993 مارسێی فڕه‌نسی رووبه‌رووی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی بووه‌وه و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر لە بەرژەوەندی مارسێ كۆتایی هات و یانە فەرەنسییەكە بووه پاڵه‌وان، ئینته‌ر میلان سێ‌جار له ساڵه‌كانی 1964 و 1965 و 2010 بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و دواینجاریش ساڵی 2023 به‌رامبه‌ر مان سیتی له یاریی كۆتایی دۆڕا، ئینته‌ر میلان له مێژوودا پێنج یاریی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان كردووه، ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ریان هه‌یه و له سێ یاریی دۆڕاوه و له یه‌ك یارییش به‌رامبه‌ربوون.