ساڵح موتڵه‌گ: ئەگەر عێراق لەسەر سیاسەتی ئێستای بەردەوام بێت، لە داهاتوودا دووچاری دابەشبوون دەبێت

سكرتێری حزبی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانیی عێراق، هیوای خواست، هەموو ئەو کێشانە چارە بکرێن کە ڕێگە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا. دەشڵێت: ئه‌گه‌ر عێراق له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان، ئەوا له داهاتوودا دووچاری دابه‌شبوون ده‌بێته‌وه.
شەممە، 31ـی ئایاری 2025، ساڵح موتڵه‌گ، سكرتێری حزبی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانیی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: مووچه، مافی گشت عێراقییه‌كانه و پێویسته له‌كاتی خۆیدا پێیان بدرێت و كه‌سیش بۆی نییه منه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه بكات له عێراق كار ده‌كه‌ن.
هاوکات هیوادارە، هەموو ئەو کێشانە چارە بکرێن کە ڕێگە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا. دەشڵێت: كه‌مته‌رخه‌میی له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییەوە هه‌یه و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی وڵات به گوێره‌ی یاسایه‌ك کە به یه‌كسانی دابه‌ش نه‌كراوه.
جەختی لەوە کردەوە، كاتێك یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی داهات به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكاندا، كێشه‌كان كه‌متر دەبنەوە.
لە وەڵامی کشانەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و لێ کەوتەکانی، ساڵح موتڵەگ گوتی: ئەگەر پارتی لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتەکە بکشێتەوە زۆر مەترسیدارە و لە کۆتاییدا عێراقیش تێک دەشکێت.
سكرتێری حزبی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانیی عێراق، گوتیشی: ئه‌گه‌ر عێراق له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان، ئەوا له داهاتوودا دووچاری دابه‌شبوون ده‌بێته‌وه.