ئەمڕۆ نزیکەی 116 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 دەکەن

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندنی ساڵی 2024-2025 بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە 115 هەزار قوتابی لە بەشەکانی وێژەیی، زانستی، پیشەیی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2025، لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان 115هەزار و 787 قوتابی بەسەر دوو هەزار و17 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون و بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلە کۆتاکان دەبن.
بە گوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان، کە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی دوو ڕۆژ تاقیکردنەوە دەکرێت.
هەروەها بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، کە دەکەوێتەی حوزەیرانی 2025، تاقیکردنەوەکان ڕادەگیرێن و دوای ڕۆژانی پشووی جەژن، تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە.

ساڵی ڕابردوو 87 هەزار و 307 قوتابیی زانستی، 33 هەزار و 195 قوتابیی وێژەیی، دوو هەزار و 513 قوتابیی پیشەیی بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلە کۆتاکانی ساڵی خوێندنی 2023- 2024یان کرد.