پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 62 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکەن

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 62 هەزار قوتابی پۆلی 12 بەشداریی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ دەکەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیان، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاند "دەست کراوە بە دابەشکردنی پرسیارەکانی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانی."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بەشی زانستی 19779 قوتابی و خوێندکار بەسەر 277 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی وێژەیی 5337 قوتابی و خوێندکار بەسەر 81 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون و بەشی پیشەیی 1099 قوتابی و خوێندکار بەسەر 27 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون.
هەروەها كۆی گشتیی دەكاتە 62215 قوتابی و خوێندکار کە بەسەر 385 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکە بەشداریی دەکەن؛ كە بە سەرپەرشتی 3081 سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر و كارگوزار هەروەها پێداوستییەکان بۆ تاقیکردنەوەکان دابین کراون.
تاقی کردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە پێی ئامارێکی گشتیی بریتییە لە؛
115787 قوتابی
84298 قوتابی زانستی
28865 قەتابی وێژەیی
2624 قوتابی پیشەیی
2017 هۆڵی خوێندن
زیندەوەرزانی
مێژوو
17500مامۆستا
12 هەزار مامۆستا
2 هەزاری یاریدەدەر
2 هەزار بەڕێوبەر
1500 سەرپەرشتیار
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا بە هاوكاریی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پرۆسەکە بەباشی بەڕێوە دەچێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.
