مادیسۆن کیز و کوکو گاوف گەیشتنە قۆناغی چوارەمی رۆلان گارۆس

مادیسۆن کیز خانمە تێنسزانی ئەمریکی بە بردنەوەی بەرامبەر سۆفیا کینینی هاونیشتیمانی، بلیتی قۆناغی چوارەمی رۆلان گارۆسی بەدەستهێنا و ریکۆردێکی نوێشی لە پاڵەوانێتیەکە تۆمار کرد.
مادیسۆن کیز خانمە تێنسزانی ئەمریکی 30 ساڵان، لە قۆناغی سێیەمی رۆلان گارۆسی فەڕەنسا، رووبەڕووی سۆفیا کینینی هاونیشتیمانی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش چوار شەش و شەش سێ و حەوت پێنج بوون.
مادیسۆن بووە دووەم خانمە تێنسزانی بە تەمەن، چوار گراند سلام 10 بردنەوە لەسەر یەک بەدەست بهێنێت، ئەو خانمە ئەمریکیەکە لە قۆناغی چوارەمی رۆلان گارۆس، رووبەرووی باپتیستێ هاونیشتیمانی دەبێتەوە.
لە یارییەکی دیکەی پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی رۆلان گارۆس، کوکو گاوفی ئەمریکی هاونیشتیمانی مادیسۆن کیز، ئەویش بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چوارەم.
کوکو گاوف خانمە تێنسزانی ئەمریکی پۆڵینی دووەمی گراند سلامی رۆلان گارۆس، کە ساڵی 2022 گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی و هەروەها ساڵی 2023 ناسناوی ئەمریکای کراوەی بەدەستهێناوە، لە قۆناغی سێیەمی ئەم ساڵی رۆلان گارۆس، رووبەرووی ماری بۆزکوڤا خانمە تێنسزانی چیکی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش یەک و حەوت شەش بوون.
کوکو گاوف ئەم وەرزە هاوشان لەگەڵ ئێلینای ئۆکراینی، خاوەنی زۆرترین بردنەوەن لەسەر یاریگا گلینەکانن، خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەم و لەم قۆناغەش رووبەڕووی ئیکاترینا ئالێکساندرۆ، خانمە تێنسزانی رووسی و پۆڵینی بیستەم دەبێتەوە.