لویس ئێنریکێ ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمار دەکات

لویس ئێنریکێ
لویس ئێنریکێ

لویس ئێنریکی راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، بۆ دووەمجار لەگەڵ دووەم یانەی جیاواز، توانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و چەندارن ژمارەی پێوانەیی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا و ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای ئالیێنز ئارێنای شاری میونشنی ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا یانە فەڕەنسیەکە توانی بە ئەنجامی 5-0 یارییەکە بباتەوە، هەروەها بۆ جاری یەکەم لە مێژوو بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

لویس ئێنریکێ راهێنەری ئیسپانی یانە شازادەکە، پێشتر وەکو راهێنەری بارسێلۆنا لە ساڵی 2015 توانی بۆ جاری یەکەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت و ئەمجارەیان لەگەڵ پاریس توانی ناسناوەکە بباتەوە، هەروەها ئەو راهێنەرە بووە یەکەم کەس لەگەڵ دوو یانەی جیاواز سیانە بەدەست بهێنێت.

بێجگە لەمە لویس ئێنریکێ تاکە راهێنەرە لە مێژوو، هەر کاتێک تیپەکەی سەرکەوتبێت بۆ یاری کۆتایی تاک یارییەکان، بردنەوە بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوان. راهێنەرە ئیسپانیەکە 11 جار لەگەڵ بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان سەرکەوتووە یاری کۆتایی و سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment