ئێنریکێ و ئینزاگی باس لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکەن

لویس ئێنریکێ راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ستایشی یاریزانەکانی یانەکەی کرد و دڵخۆشی خۆشی بە بەدەستهێنانی ناسناوەکە راگەیاند.
ئێنریکێ دوای یارییەکە گووتی '' پێموایە گۆرانکاری قورسە بەتایبەت ئەگەر بتەوێت چەند گۆرانکارییەک بکەیت و یاریزانی گەنج بگوازیتەوە، هەموو یاریزانەکان هەوڵدەدەن یاری بۆ یانەیەک بکەن ناوێکی گەورەی وەکو پاریس سناجێرمانی هەبێت، جواو، دۆی، ویلیان ئەم یاریزانە گەنجانە هاتن هەریەکەو شتێکی لە تیپەکە زیاد کرد، ئەمەش دەرفەتی پێداین بتوانین بگەینە یاری کۆتایی و ناسناوەکە ببەینەوە، هەموو لایەک باسی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکەن، بەڵام من عوسمان دێمبێلێ بە شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکە دەزانم. ئەو گۆڵ دەکات و ئەسیست دەکات، بەرگری دەکات، خۆ بەزلزان نییە و بە هەموو شێوەیەک یارمەتی تیپەکەی دەدات، نەک لەبەر ئەو گۆڵانەی لەرابردوو تۆماری کردووە، بەڵکوو ئەو فشاری زۆری لەسەر بووە، وەرزێکی نایابی پێشکەش کردووە، کەس وەک دێمبلێ شایستەی برندەوەی باڵۆندۆر نییە''.
لەلایەکی دیکەوە سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلان، دوای دۆڕانەکەی یانەکەی گووتی '' پێموایە پاریس سانجێرمان شایستەی بردنەوەی یارییەکەبوو، ئێمە زۆر نائومێد بووین، ئەمە بەتەواوی تیپەکەوە دیاربوو، بەڵام بە گشتی لە چامپیۆنزلیگ هەڵمەتێکی نایابمان هەبوو، بۆیە وەک راهێنەرێک شانازی بە تیپەکەم دەکەم، رازی نین لە یارییەکەی ئەمشەو یارییەکی خراپمان کرد ، پاریس زۆر بەباشی دەرکەوت و شایستەی ئەم بردنەوەیە بوو، بەڵام سوپاسی یاریزانەکان دەکەم بۆ ئەوەی لەم وەرزە بە گشتی پێشکەشیان کرد، ئێمە گەیشتینە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، باوەرموایە دۆرانەکان دەتوانن بەهێزترمان بکەن، دۆرانی ئەمشەو زۆر بە ئازاربوو، هەروەک ئەم دۆڕانەی لە ئیستانبول تووشی بووین، دوو یاری جیاواز بوون، بەڵام ئەمشەو ماندووتربووین، لە پاس دان و دەرفەت دروست کردن خراپ بووین، ئەوان زۆر بەخێرایی دەگیشتنە سەر تۆپ، ئەوان تیپێکی زۆر باشن و خولی وڵاتەکەشیان بردووەتەوە، دەمانزانی لە رووی هونەریەوە ئەوان لە ئێمە بەهێزترن، دەبوایە باشتر مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەین، شایانی ئەوەی یاری کۆتایی لەدەست بدەین ''.