دوو هاندەری پاریس سانجێرمان کوژران و 600 کەسیش دەستگیرکران

هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان
هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان

نزیکەی شەش سەد کەس لە هاندەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، لە شاری پاریس بەهۆی پشێوی و ئاژاوەگێری لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. بە گووتی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئەم وڵاتەش، دوو کەس بەهۆی ئاڵۆزی و گرژییەکان گیانیان لەدەستداوە.
شەوی رابردوو هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا و ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا یانە فەڕەنسیەکە توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە بباتەوە و بووە پاڵەوان، بەم هۆیەوە هاندەرانی ئەو یانەیە لە شاری پاریس و لە شەقامی شانزیلیزێی ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا و لە هەمان کاتدا پشێویشیان دروستکرد، بۆیە ژمارەیەکیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
هاندەرانی پاریس سانجێرمانی بەهۆی ئەو پشێویانەی دروستیان کرد، بونە هۆی سوتانی چەندان ئۆتۆمبێل و هەروەها زیان گەیاندن بە شوێنە گشتیەکان، بۆیە نزیکەی 600 سەد کەسیان دەستگیرکران. هەروەها سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئەم وڵاتە بڵاوییان کردووەتەوە، لە ئەگەر ئەو ئاڵۆزیانە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment