کەمال محەممەد: دوای جەژن دەست بە دانوستانەکان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت دەکەینەوە

کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (بە وەکالەت)
کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (بە وەکالەت)

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کورستان (بە وەکالەت)، ڕایگەیاند: دوای جەژنی قوربان، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان، دانوستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەین.

یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (بە وەکالەت) تایبەت بە كوردستان24ـی گوت: گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن.

وەزیری سامانە سروشتییەكان هەروەها دەشڵێت: دوای جەژنی قوربان، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان، دانوستاندن لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی کوردستان دەست پێ دەكەینەوە.

لەبارەی سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەمەریکا و هەڵوێستی وڵاتەکە لەبارەی هەرێمی کوردستان، کەمال محەممەد ساڵح، گوتی: بەرپرسانی ئەمەریکا بە ڕوونی بە ئێمەی ڕاگەیاندووە، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەندە بە ڕێزگرتن لە قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

 
 
Fly Erbil Advertisment