لە مانگی ڕابردوو چین و هیندستان گەورەترین هاوردەکاری نەوتی عێراق بوونە

بەپێی داتای گومرگەکانی چین و هیندستان، ئەو دوو وڵاتە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا گەورەترین هاوردەکاری نەوتی عێراق بوونە.
بەگوێرەی داتای گومرکی چین، هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە چاو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 22 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 11 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا 1.08 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان، بەڕێژەی 28 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە و گەیشتووەتە 931 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا 959 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
عێراق زۆرینەی بارە نەوتییەکانی لە ڕێگەی کەشتیەوە هەناردە ئەو وڵاتانە دەکات، جگە لەوەی مانگانە 400 بۆ 450 هەزار بەرمیل هەناردەی ئوردن دەکات، کە ڕۆژانە دەکاتە 15 هەزار بەرمیل، ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو وڵاتە.