پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق

وردەكارییەكانی سوپای عێراق لە ساڵی 2003 ەوە تاكو ساڵی 2020 بزانە

 K24- ھەولێر

یەكێك لەو پرسانەی شاندی حكومەتی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكای باس كردووە، پرسی كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكایە لە عێراق. واشنتن رایگەیاندووە، ئەو كاتە ھێزەكانی لە عێراق دەكشێنێتەوە، كە ئەو وڵاتە بتوانێت رووبەڕووی ھەڕەشەكانی تیرۆر ببێتەوە.

عادل كاكەیی، شارەزای ئەمنی گوتی: عێراق پێویستی بە ھێزەكانی ئەمەریكا دەبێت و ناتوانێت بەتەنیا بەرگری لە خۆی بكات.

هاوكات عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی گوتی: كێشەكانی عێراق سیاسین و ئەو وڵاتە فرە بڕیارە.

ھەروەھا عادل كاكەیی گوتی: سوپای عێراق لەم كاتە لە توانای دانییە بەتەنیا رووبەڕووی مەترسییەكان ببێتەوە.

قسەكردن لەسەر مانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، لە كاتێكدایە، كوتلە شیعەكان لە سەرەتای ئەمساڵ و بە دیاریكراوی دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس لەلایەن ئەمەریكاوە، لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری دەركردنی ھێزەكانی ھاوپەیمانیان دا، بەڵام ئێستا ھەردوو وڵات (عێراق و ئەمەریكا) لەسەر ئاستی حكومەت خەریكی گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیانن.

وردەكارییەكانی سوپای عێراق لە ساڵی 2003 ەوە تاكو ساڵی 2020.

لە پلەی 72 ی ریزبەندی سوپاكانی جیھان دێت.

لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی 14 دێت.

بوودجەی ساڵانەی بریتیە لە 730 ملیۆن دۆلار.

پێكھاتەی سوپا پێكدێت لە ھێزی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی بەجۆرێك:

ھێزی وشكانی:  14 فیرقەیە و لە 310 ھەزار سەرباز پێكدێت.

ھێزی ئاسمانی: بریتییە لە 18 ھەزار سەرباز.

ھێزی دەریایی  2300 سەربازی ھەیە

بەرگری ئاسمانی: ژمارەی ھێزەكەی تا ئێستا نەزانراوە.

دواھەمینیشیان حەشدی شەعبییە كە لە 150 ھەزار چەكدار پێكدێت و لە ژمارەیەك گروپی جیاواز پێكهاتوون.

Fly Erbil Advertisment