لە رۆژئاوی كوردستان بهریهككهوتن له نێوان زرێپۆشهكانی ئەمەریكی و رووسی روویدا
ژمارەیەك سەرباز برینداربوون
- ھەولێر
دوو زرێپۆشی ئەمەریكی و رووسی خۆیان پێكدادا و ژمارەیەك سەربازی ئەمریكیش برینداربوون.
دوو بەرپرسی ئەمەریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، لە شاروچكەی دێرك لە رۆژئاوای كوردستان زرێپۆشێكی رووسی و زرێپۆشێكی ئەمەریكی خۆیان لە یەكتر داوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك سەربازی ئەمەریكی بریندار بوونە.
بەپێی لێدوانی ئەوە دوو بەرپرسە ئەمەریكیە، ھیچ رووداوێكی تەقەكردن رووینەداوە لە نێوان ھەردوو لایەندا و برینی سەربازەكانی ئەمەریكیش سووكن.
دوا بەدوای ئەم رووداوە، سەرۆك ئەركانی ھاوبەش ھێزەكانی ئەمەریكی جەنەڕال مارك میلی، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دەستەی ئەركانی رووسی، فەریق ڤالیری گیراسیمۆف ئەنجامدا.
گوتەبێژی فەرمی دەستەی ئەركانی ھاوبەشی ئەمەریكا، دیدی ھالفیلد گوتی: میلی و گراسیمۆڤ رێككەوتن لە سەر "ئاشكەرانەكردنی وردەكاری قسەكانییان".