ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌سه‌ر داوای ئێران كۆ ده‌بێته‌وه

بڕیار وایه ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌سه‌ر داوای ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌سه‌ر داوای ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، 16ـی حوزه‌یران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكات.
كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای ئاژانسه‌كه له ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی تایبه‌ت به وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی ئیسلامی و فەرەیدوون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.