رووسیا: كار بۆ سه‌رخستنی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا ده‌كه‌ین
رووسیا سووره لهسهرهێنانهئارای گفتوگۆی ئاشته‌وایی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، رووسیا سووره له‌سه‌ر هێنانه‌ئارای گفتوگۆی ئاشته‌وایی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا.
له به‌رایی دیداریدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات(مه‌سه‌ده) و پارتی ئیراده‌ی میللی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا، لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، مۆسكۆ لایه‌نگر و پشتیوانی هێنانه‌ئارای گفتوگۆی سیاسییه له سووریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، ئیلهام ئه‌حمه‌د و سكرتێری گشتی پارتی ئیراده‌ی میللی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا، قه‌در جه‌میل كۆبووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا باسی له پرسی دانووستانه‌كانی ئاشتی و رێككه‌وتنی گشتگیری نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سوورییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ بۆ شانده‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان كردووه‌ته‌وه و باسی له هێنانه‌ئارای زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سووریای كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له ئیلهام ئه‌حمه‌د و قه‌دری جه‌میل یادداشتێكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان له نێوان ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و پارتی ئیراده‌ی میللی به چاودێری رووسیا واژوو كرد.