وەزارەتی پەروەردە: هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە

چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی 12ـیئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت. هەروەها تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت. 

ڕوونیشی کردەوە، تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ـی بنەڕەتی تا 11ـی ئامادەیی حکوومی و ناحکوومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە-  ( خولی دووەم) ، لە 21-6-2025 تا 6-7-2025 دەبێت. هەروەها قوتابخانە  حکوومی و ناحکوومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان )  بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە .