زۆربەی یاریزانەکانی ئاوکلاند کرێچین ناتوانن کرێ مانگانە بدەن

یانەی ئاوکلاند سیتی نیوزلەندا
یانەی ئاوکلاند سیتی نیوزلەندا

یانەی ئاوکلاند سیتی نیوزلەندی یەکێکە لە یانە بەشداربووەکانی مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا، ئەو یانەیە لە یەکەم یارییان بەرامبەر بایرن میونشن تووشی دۆڕانێکی قورس بوون، بە ئەنجامی 0-10.

یانەی ئاوکلاند سیتی بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی پیشەی دووەمیان هەیە، واتە بێجگە لە تۆپی پێ کە داهاتێکی ئەوتۆیان بۆ نیە، کاری دیکە دەکەن و بەشداری کردنیشیان لە مۆندیالی یانەکان، بۆیان بووەتە سەر ئێشە و بەشێکیان بە نەهاتوو '' غیاب '' لە پیشەی دووەمیان هەژمار دەکرێت.

جێرارد گاریگا یاریزانی پیشەگەری ئیسپان یانە نیوزلەندییەکە کە نهێنیەکی سەرنجڕاکێش لەسەر بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت '' بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی یانەکەمان بێجگە لە یاری تۆپی پێ کارێکی دیکەش دەکەن، بۆیە بەشداری کردن لە مۆندیالی یانەکان بۆ ئەوان بووەتە کێشە، چونکە خاوەن کارەکانیان مۆڵەتیان پێنەداوە و ئەوانیش بە نەهاتوو '' غیاب '' هەژمار کراون و مووچەیان لێدەبڕێت ''.

ئەو یاریزانە ئیسپانیە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' زۆربەی یاریزانەکانی یانەکەمان ئەوانەی پیشەی دووەمیان هەیە و غیاب دراون، هەروەها بەشێکی زۆریان کرێچین و تووشی کێشە دەبن و ناتوانن بۆ مانگی داهاتوو کرێ مانگانەیان بدەن ''.

 

 
Fly Erbil Advertisment