به‌ فه‌رمی بارسێلۆنا رۆیشتنی یاریزانێكی راگه‌یاند

بارسێلۆنا سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ مه‌راسیمێك بۆ ماڵئاواییكردن له‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی خۆی رێكده‌خات

سێڤییا بەفەرمی گواستنەوەی ئیڤان راکیتیچی ناوەڕاستکاری کڕواتی لە بارسێلۆناوە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاکو هاوینی ٢٠٢٢ بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە راکیتیچ دوای شەش ساڵ لە بەجێهێشتنی ریزەکانی یانەکە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یانە ئەندەلوسییەکە.

یانەی سێڤییا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی گەڕانەوەی راکیتیچی بۆ ریزەکانی راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە، لەگەڵ بارسێلۆنا لەبارەی گواستنەوەی راکیتیچ گەیشتوونەتە رێککەوتن و راکیتیچ تاکو هاوینی ٢٠٢٢ یاریی بۆ یانەکەیان دەکات، کە پێشتر لە ساڵانی ٢٠١١ تاکو ٢٠١٤ یاریی بۆ یانە ئەندەلوسییەکە دەکرد.

نرخی گرێبەستەکەی راکیتیچ بۆ سێڤییا ملیۆنێک و نیو یۆرۆیە و 9 ملیۆن یۆرۆش وەکو پاداشت بەگوێرەی ئاست و ئەنجامەکانی راکیتیچ لە گرێبەستەکەدا جێگیر کراون.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا رۆیشتنی راکیتیچی لە یانەکەی راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە سبەی چوارشەممە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ مەراسیمێک بۆ ماڵئاواییکردن لە راکیتیچ رێکدەخەن کە ئەمڕۆ سێشەممە راکیتیچ بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و ماڵئاوایی لە هاوڕێیەکانی کرد.

Fly Erbil Advertisment