کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە.
کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-6-2025، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، پیشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ دووشەممە، 23-6-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی