ئالکاراز حەڤدەیەمین بردنەوەی لەسەر یەکی بەدەستهێنا

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی
کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی، دوای بردنەوەکەی بەرامبەر باوتیستای هاونیشتیمانی، توانی حەڤدەیەمین بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنێت و گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی لەندەنی 500 خاڵی.
کارلۆس ئالکاراز پۆڵینی یەکەمی پاڵەوانێتی تێنسی لەندەن، لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتیەکە رووبەڕووی رۆبێرتۆ باوتیستای هاونیشتیمانی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سیتی بێ وەڵام و لە ماوەی یەک کاتژمێر و چل خولەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش چوار و شەش چوار بوون.
ئالکارازا لەوەتەی گراند سلامی رۆلان گارۆسی فەڕەنسا هیچ یارییەکەی نەدۆڕاندووە و ئەم بردنەوەیەشی هەڤدەیەمین بردنەوەی لەسەر یەک بوو. ئالکاراز لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی لەندەن، رووبەڕووی لێچیکا تێنسزانی چیکی دەبێتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment