کوردستان24 ناوی ئەندامانی دەستەی گشتی یانەی هەولێر ئاشکرا دەکات

مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەڕێوەدەچێت

 

یانەی هەولێر ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی دەستی کارگێڕی نوێ دەکات و کوردستان24 ناوی ئەندامانی دەستەی گشتی یانەکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئاشکرا دەکات.

بڕیارە لە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی هەولێر بەڕێوەبچێت و ناسنامەی ئەو ئەندامانە ئاشکرا کرا کە لەو هەڵبژاردنە بەشدارن و مافی دەنگدانییان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یانەکە هەیە.

بەپێی ئەو لیستەی دەست کوردستان24 کەوتووە، 237 ئەندامی دەستەی گشتی مافی دەنگدانییان لە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی هەولێر هەیە، لە هەمان کاتدا مافی خۆبەربژێرکردنییان هەیە بۆ بوون بە دەستەی کارگێڕی داهاتووی یانەی هەولێر.

لیستی ئەندامانی دەستەی گشتی یانەی هەولێر:







 


 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment