ولاتانی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیدانەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر قەتەر دەکەن

وێنەی پاشماوەی مووشەکێکی ئێران کە لە ئاسمانی قەتەر خراوەتە خوارەوە
وێنەی پاشماوەی مووشەکێکی ئێران کە لە ئاسمانی قەتەر خراوەتە خوارەوە

لەدوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر قەتەر، وڵاتانی کەنداو بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانیان کرد و ڕاینگەیاند: پێویستە ڕێگری لەو جۆرە هێرشانە بگیرێت.

سعوودیە

دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕاگەیاند: سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر قەتەر دەکەین و هەموو توانایەکمان بۆ پاڵپشتیکردنی قەتەر دەگرینەبەر.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هاوسۆزی خۆمان بۆ هاووڵاتییان و دانیشووانی قەتەر دووپاتدەکەینەوە، ئەو هێرشانە پێشلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان  و بەهیچ شێوەیەک نابێت پاساو بۆ ئەم جۆرە هێرشانە بهێندرێتەوە.

ئیمارات

دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕاگەیاند: سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر قەتەر دەکەین و ئەم جۆرە هێرشانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و ئاسمانی قەتەر و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان لە قەلەم دا.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات دا هاتووە، پاڵپشتی هەموو جۆرە هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانی قەتەر و هاوسۆزی خۆمان بۆ ئەو وڵاتە دەردەبڕین.

ئوردن

لەلای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئێران بۆ سەر قەتەر پێشلکردنی سەروەری دەوڵەتی قەتەرە و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕووبەرووی هەموو هێرشێک دەبینەوە ببێتەی هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەو وڵاتە.

میسر

وەزارەتی دەرەوەی میسر دەڵێت: هێرشەکانی ئێران بۆ سەر قەتەر پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکەکەی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەحرەین

هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی کەنداو، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕاگەیاند: پاڵپشتی تەواوی قەتەر دەکەین و داوا دەکەین هەموولایەک دووربکەونەوە لە هەر هەوڵێک ببێتەی هۆی زیاتر پەرەسندنی ئاڵۆزییەکان و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد سەرکۆنەی هێرشەکە بکات و هەرچی زووە هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ.

عومان

ئەم جۆرە هێرشانە دەبنە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و پێویستە ڕێگریی لە پەرەسندیان بکرێت.

مەغریب

سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین و پاڵپشتی و هاوسۆی خۆی بۆ گەلی قەتەر دووپاتکردەوە.

لوبنان

سەرۆکی ئەو وڵاتە، هێرشەکانی قەتەر دەبێتە هۆی زیاتربوونی کێشە و ئاڵۆزییەکان.

دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی عودەیدە لە قەتەری ڕاگەیاند. 

لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە لە پاش دەستدرێژیی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکانی ئێران و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و بە یارمەتیی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنی 'موژدەی سەرکەوت'ندا بنکەی ئەسمانی عودەیدی قەتەری بە مووشەک بە ئامانج گرتووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment