پەروەردەی سلێمانی بڕیارێكی له بهرژهوهندیی قوتابییانی پۆله ناكۆتاكان دهركرد

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه بهوه دهكات، ههر قوتابییهكی پۆله ناكۆتاكان كه بهشداری تاقیكردنهوهكانی خولی دووهمی نهكردووه، دهتوانێت تاقیكردنهوه بكاتهوه؛ دهشڵێت، دووبارهكردنهوهی تاقیكردنهوهكان، نابێته خولی سێیهم.
دووشهممه، 23ـی حوزهیرانی 2025، نەژاد عهبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگهیاند: "پاش ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی قوتابییان، بە هۆکاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان، قۆناغی "4 تاوهكوو 11" جگە لە قۆناغی "9 و 12"، بڕیارمان دا هەر قوتابی و خوێندکارێک لە تاقیکردنەوەی ڕۆژی شەممە و یەکشەممە ڕێككهوتی 21 و 22ـی حوزهیرانی 2025، بەشداریی تاقیکردنەوەی نەکردووە، گشت بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان، ئیدارەی قوتابخانە و خوێندنگەکان ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوە بەو قوتابی و خوێندکارانە بکەنەوه، بهم شێوهیهی له خوارهوهدا هاتووه."
1- دەبێت تاقیکردنەوەکان لە چوارچێوەی خولی دووەم بێت واتە ئەم تاقیکردنەوەیە نابێتە تاقیکردنەوەی (خولی سێ یەم).
2- تەنیا ئەو قوتابی و خوێندکارانە دەگرێتەوە کە نەیانتوانیوە بەشدار بن لە تاقیکردنەوە.
3-دەبێت لە هەمان ڕێككهوتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتان واتە 6/7/2025 ئەم تاقیکردنەوەیەش کۆتایی بێت.
4-مامۆستایان دەبێت پرسیاری جیاواز دابنێن بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە کە ئەنجام دەدرێت و نابێت هەمان پرسیاری تاقیکردنەوەی خولی دووەم بێت.
5-ئەم تاقیکردنەوەیە لە ژێر چاودێریی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی قەزا دەبێت.