په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا: سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له سه‌ربازگه‌ی تاجی ڕوویان دا

دیلان بارزان، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا گوتی، كه‌مێك پێش ئێستا هێرش کراوەتە سەر سیسته‌می ڕاداری سه‌ربازگه‌ی تاجی له به‌غدا به‌ڵام دیار نییه كێ له‌و هێرشە به‌رپرسیاره.
دیلان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌گوترێت بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر سه‌ربازگه‌كه و مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنی سیسته‌می ڕاداری سه‌ربازگه‌كه بووه. له كاتی هێرشەکەشدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی له‌ناو سه‌ربازگه‌كه بوونه.
هاوكات وه‌لید ته‌میمی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوی بێفڕۆكه‌وان هێرشی کردووەتە سەر یه‌كێك له پێگه‌كانی سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا، به‌ڵام هیچ زیانێكی مرۆیی نه‌بووه.