سوپای ئیسرائیل: ئێران شه‌پۆلێكی دیكه‌ی مووشه‌كی ئاراسته كردین
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران شه‌پۆلێكی دیكه‌ی مووشه‌كی گرتووەتە شاره‌كانی و له ته‌لئه‌ڤیڤ و حه‌یفا و زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی دیكه‌یش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌درێت.
هاوكات كه‌ناڵی ئیسرائیل12 ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له شاری حه‌یفا ده‌بیسترێت.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی، جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.