وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاگربه‌ستی ئێران و ئیسرائیل هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازیی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل ده‌كات؛ ده‌شڵێت، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، پێشوازیی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هاوكات به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ناو بردوو بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتووشیه‌تی: "سوپاسی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی و نێوه‌ندگیرییه‌كان كه ڕۆڵیان هه‌بوو له ڕێككه‌وتن و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی هه‌رێمی."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به پێویستیشی زانیوه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندیی ئاگربه‌سته‌كه بن و وه‌كوو خۆی جێبه‌جێی بكه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دووباره دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی، جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.