سوودانی: له دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر عێراق سه‌ركه‌وتوو بووین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه سه‌ربازییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی خۆكوژ بوونه‌وه؛ ده‌شڵێت، سه‌ركه‌وتوو بوون له دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر عێراق.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی عێراق به‌رانبه‌ر به ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه لاواز نه‌بوو، به‌ڵكوو سه‌ركه‌وتوو بوون له دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگ و ناخۆشی و كاره‌ساته‌كانی له عێراق. گوتیشی، عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران كرد كه مه‌به‌ستی بوو زیان به ئاسایش و ئاشتیی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه كه زیان به ئاسایشی وڵات بگه‌یه‌نێت.
سوودانی باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌ت به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه كرد و هێزه سه‌ربازییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی خۆكوژ بوونه‌وه.