تەقینەوەیەک لە واشنتن ڕوویدا

بەهۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدسی کارەبایی لە واشنتن تەقینەوەیەک ڕوویدا

یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی ڤانی سپرینتەری جۆری مێرسیدسی کارەبایی کۆمپانیای ئامازۆن، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باشووری واشنتن تەقییەوە.

تاوەکوو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی زیانی گیانی و ماددی تۆمار نەکراوە.

بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە دووکەڵێکی چڕ بە ئاسمانی ویلایەتی واشنتن بەربووتەوە.

لە ساڵی 2023 دوای ئەوەی 11 ئۆتۆمبێلی ڤانی سپرینتەری کۆمپانیای مێرسیدس ئاگریان گرت، کۆمپانیایەکە 53 هەزار ئۆتۆمبێلی ڤانی سپرینتەری مۆدێلی 2019 و 2020  لە بازار کشاندووەتەوە،