نەوتی سپی لە شەقڵاوە، پیرمام، کۆیە و تەقتەق دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییانی قەزاکانی شەقڵاوە، پیرمام، کۆیە و تەقتەق دەکاتەوە کە لە سبەی بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 32 هەزار دینار لە حەوت بەنزینخانەی دیاریکراودا دابەش دەکرێت.
بە گوێرەی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەو هاووڵاتییانەی قەزاکانی شەقڵاوە، پیرمام، کۆیە و تەقتەق کە کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان لای بریکارە دیاریکراوەکانە، دەتوانن لە سبەی دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2026 بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 32 هەزار دینار لەم بەنزینخانانە وەربگرن:
1. بەنزینخانەی شەقڵاوەی ئەهلی
2. بەنزینخانەی بینەر
3. بەنزینخانەی پیرمام
4. بەنزینخانەی دەربەند
5. بەنزینخانەی ئازادی
6. بەنزینخانەی کۆسار
7. بەنزینخانەی گۆڕقەرەج
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر راشیگەیاندووە کە پێویستە هاووڵاتی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی و کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی ببات بۆ بەنزینخانە، و هاووڵاتییانیش سەرپشکن لە هەر یەکێک لەم بەنزینخانانە نەوت وەربگرن.