ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران
به فه‌رمی یوفا رێگه‌ی دا له‌م یارییه چاره‌نووسسازه هانده‌ران ئاماده‌بن

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا به فه‌رمی رایگه‌یاند یاریی سوپه‌ری ئه‌وروپا له نێوان بایرن میونشن و سێڤییا به ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌ش هه‌زار بلیت بۆ هانده‌رانی ئه‌م دوو یانه ئه‌ڵمانی و ئیسپانیه چاپ كراوه.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیده‌كاته‌وه له 24ی ئه‌م مانگه یاریی سوپه‌ری ئه‌وروپا له نێوان بایرن میونشنی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و سێڤییای پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ له بۆداپێست به‌ڕێوه‌ده‌چێت له یارییه‌كه‌ش هانده‌ران ئاماد ده‌بن.
فێدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه فرۆیشتنی بلیتی یارییه‌كه ده‌ستیپێكردووه و وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی داده‌نرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ یاریگه‌كانی ئه‌وروپا.
تاكو ئێستا هیچ یارییه‌ك له خول و پاڵهوانییهتیهك كه یوێفا رێكیده‌خات به ئاماده‌بوونی هانده‌ران نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ند وڵاتێكی وه‌كو فه‌ره‌نسا، سویسرا، پۆڵه‌ندا و هه‌نگاریا ده‌رگای یاریگه‌كانیان له خوله نێوخۆییه‌كان به‌ڕووی هانده‌ران كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماده‌بوونی هانده‌ران سنوورداره.
یوێفا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یاریگه‌ی پوشكاش پێشوازی له سه‌دا 30 هانده‌ران ده‌كات، له كاتێكدا له‌م یاریگه‌یه شوێنی زیاتر له 67 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه، بڕیاریشدراوه هه‌ر تیپێك سێ هه‌زار بلیتی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌رانی بایرن میونشن و سێڤییا به یه‌كسانی له یارییه‌كه ئاماده‌بن.
یوێفای به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌ك رێگه به هانده‌ران ده‌دات له یاریگه ئاماده‌بن، ئه‌وانه‌ی گه‌شتی هه‌نگاریا ده‌كه‌ن پێویسته له ماوه‌ی سێ رۆژ بلیته‌كه و ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكه‌ش بكه‌ن، مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه ته‌نیا 72 كاتژمێر له‌و وڵاته بمێننه‌وه.
له كاتی ئاماده‌بوونیش له یارییه‌كان پێویسته نێوانی هه‌ر هانده‌رێك بۆ یه‌كێكی دیكه كه‌متر نه‌بێت له مه‌تر و نیوێك له‌گه‌ڵ به‌ستنی ده‌مامك و پشكنینی پله‌ی گه‌رمی هانده‌ران.
