له رۆژئاوای كوردستان كه‌مپێكی دیكه بۆ ده‌ستگیركراوانی سه‌ر به داعش ده‌كرێته‌وه
هه‌سه‌ده سه‌دان خێزان ده‌گوازێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان ده‌یان خێزانی سه‌ر به چه‌كدارانی داعشی له كه‌مپی "هول"ه‌وه گواسته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه.
كه‌مپی "هول" له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان 65 هه‌زار كه‌سی تێدا نیشته‌جێ كراوه.
هه‌زاران كه‌س له‌و نیشته‌جێكراوانه‌ی كه‌مپه‌كه، ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی بیانیان هه‌یه و سه‌ر به 50 ده‌وڵه‌تی جیهانن و به‌شێكی به‌رچاویشیان ئاواره‌كانی سووریا و په‌نابه‌رانی عێراقین.
شێخمووس ئه‌حمه‌د، به‌رپرس له په‌نابه‌ران و كه‌مپه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، رایگه‌یاند، 76 خێزان له ژن و منداڵانی بیانی، كه تا ئێستا له كه‌مپی "هول" ده‌ژیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپی "رۆژ" و بڕیاریشه كۆی گشتی 395 خێزان بگوازرێنه‌وه ئه‌و كه‌مپه نوێیه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و خێزانانه له‌سه‌ر داواكاری خۆیان ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ن، كه كه‌مترین ئاماژه‌ی توندوتیژانه‌یان لێ به‌دیكراوه.
له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی رابردووه‌وه، به چه‌ند كاروانێك سه‌دان ژن و منداڵ گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه نوێیه‌كه.
ئه‌و كه‌مپه نوێیه‌ی درووستكراوه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، فراوانكراوه و رێكخراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتری خێزانه‌كان.
له به‌شی تایبه‌ت به ژنانی بیانی له كه‌مپی هۆل، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك ئاڵۆزی روویانداوه و ژنانی سه‌ر به داعش به چه‌قۆ هه‌وڵیانداوه زیان به پاسه‌وانه‌كان بگه‌یه‌نن.
شێخمووس ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپه نوێیه‌كه، زیاتری ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه كه‌متر ئاماژه‌ی توندوتیژانه‌یان لێ به‌دیار كه‌وتووه و هه‌وڵده‌ده‌ن له كه‌مپه نوێیه‌كه‌دا هاوكاریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافی مرۆڤ، هۆشداریان داوه له باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و مرۆیی كه‌مپی هۆل و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به هۆی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
له كه‌مپی هۆلدا 12 هه‌زار منداڵ و ئافره‌تی بیانی سه‌ر به چه‌كدارانی داعش، كه هه‌ڵگری ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی 50 وڵاتن نیشته‌جێ كراوون و رۆژانه پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دابین ده‌كرێت.
له دوای زاڵبوونی هه‌سه‌ده به‌سه‌ر داعش و كۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتی خیلافه‌ته‌كه‌ی داعش له ئازار/ مارسی 2019، ئه‌و هێزه به‌رده‌وام داوایكردووه، وڵاتانی خۆرئاوایی به گشتیی و ئه‌وروپاییه‌كان به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه وه‌ربگرنه‌وه، كه له ریزی چه‌كدارانی داعش بوون، به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا، به تایبه‌ت ئه‌وروپاییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و هاووڵاتیانه‌یان وه‌رنه‌گرنه‌وه، كه بۆ شه‌ڕكردن له ریزی چه‌كدارانی داعش روویان له سووریا كردبوو و ئێستا له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
سه‌رچاوه: AFP