لیڤه‌رپوول له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت
لیڤه‌رپوول ته‌نیا 15 یاری دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی 5 ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ستبێنێت

به گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت و نزیكه له‌وه‌ی 5 ملیۆن یۆرۆ له ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه وه‌ربگرێت.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه فلیپی كۆتینیۆ 15 یاری به درێسی بارسێلۆنا بكات لیڤه‌رپوول 5 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
كۆتینیۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 به به‌های 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 76 یاری كردووه و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 100 یاری تێپه‌ڕ بكات ده‌بێت ئیداره‌ی بارسێلۆنا 5 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشت بداته لیڤه‌رپوول.
كۆتینیۆ وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه نازناوی بۆندزلیگا، جامی ئه‌ڵمانیا و چامپیۆنزلیگی برده‌وه، پێشتریش له‌گه‌ڵ بارسا 21 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆناڵدۆ كومانی راهێنه‌ری بارسێلۆنا فلیپی كۆتینیۆی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێته به‌شێكی كاریگه‌ر له پرۆژه نوێیه‌كه‌ی و ده‌یه‌وێت بیكاته‌وه كۆتینیۆی سه‌رده‌می لیڤه‌رپوول.