هه‌سه‌ده هه‌وڵێكی راكردنی ده‌ستگیركراوانی داعشی شكستپێهێنا
ویستیان دزه بكه‌ن و له زیندان رابكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توانیان شكست به هه‌وڵی راكردنی ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوی داعش له زیندانی "صناعة"ی شاری حه‌سه‌كه بهێنن.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانییه‌كان بۆ گۆڕه‌پانی زیندانه‌كه به ئه‌نقه‌ست ئاژاوه‌یان درووست كردووه و ده‌ستیان به گێره‌شێوێنی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هه‌سه‌ده، باسی له‌وه كردووه، ژماره‌یه‌ك له زیندانیكراوه‌كان ویستوویانه دزه بكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وانانی زیندانه‌كه توانیویانه شكست به هه‌وڵی راكردنیان بهێنن.
سه‌ره‌ڕای شكستی هه‌وڵه‌كه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه له ئێشكدان و رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن له شورای زیندانه‌كه نزیك بكه‌وێته‌وه.