پاریس زیاتر لە 1000 رۆژە نەیتوانیوە لە میونشن بباتەوە

بایرن میونشن
بایرن میونشن

پاریس سانجێرمان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، لە یاری لوتکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، رووبەڕووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەبێتەوە، براوەی یارییەکە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی و دۆڕاویش ماڵئاوایی دەکات.

نزیکەی هەشت مانگ بەسەر دوایین رووبەڕووبونەوەی هەردوو یانەی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان تێپەڕ دەبێت، ئەو کاتە هەردوو یانە لە قۆناغی یەکەمی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکەش بە بردنەوەی یانە ئەڵمانیەکە کۆتایی هات.

پێش یارییەکە لویس ئێنریکێ راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، رەتیکردەوە ئەوان بیر لە تۆلە بکەنەوە بەهۆی دوایین دۆڕانیان بەرامبەر بایرن میونشن، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و گووتیشی، تەنها بیر لە بردنەوە دەکەنەوە.

بۆ من ئەو یارییە وەکو تۆلە کردنەوە نیە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک بیر لەم بابەتە ناکەینەوە، لەبەر ئەوەی زۆرێک پێیانوایە، بەهۆی دوایین دۆڕانمان بەرامبەر بایرن میونشن، زۆرێک پێیانوایە ئێمە بۆ تۆلە کردنەوە هاتووین، بەڵام هەرگیز بیر لەم بابەتە ناکیەوە، ئەوەی بیری لێدەکەینەوە تەنها بردنەوەیە لە یارییەکە. شێوازی یاریکردنی ئەوان زۆر لە ئێمە نزیکە، لە کۆنترۆل کردنی تۆپ و هاوسەنگی پاراستن زۆر خێران، بۆیە دەبێت ئامادەکاری باش بکەین و بەو هیوایەم، بتوانین ئەم قۆناغەش تێپەڕێنین ''.

پاریس سانجێرمان پاڵەوانی ئەوروپا، ئامارەکانی وەکو پێویست نین بەرامبەر بایرن میونشن، ئەو یانەیە 1551 رۆژە نەیتوانیوە بەرامبەر یانە باڤارییەکە بردنەوە بەدەست بهێنێت، لەو کاتەوە هەردوو یانە، چوار یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، بایرن لە هەر چوار یاری براوە بووە و لە هەر چوار یاریش کلین شیتی کردووە.

 
Fly Erbil Advertisment