کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری مەڕاسیمی ناشتنی تەڕمی جۆتا نەبوو

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دیێگۆ جۆتا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دیێگۆ جۆتا

ئەمڕۆ بەیانی لە شاری گوندوماری پۆرتوگاڵ و بە ئامادەبوونی زۆربەی یاریزانانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی لیڤەرپوول، لە مەڕاسیمێکدا تەرمی دیێگۆ جۆتا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی لیڤەرپوول بە خاک سپێردرا.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی زۆربەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی لیڤەرپوول، تەڕمی دیێگۆ جۆتا و براکەی کە لە رووداوێکی هاتووچۆ لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا بە خاک سپێردرا، بەڵام ئامادەنەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مەڕاسیمەکە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

مەڕاسیمی بەخاک سپاردنی تەڕمی جۆتا لە کاتێکدایە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە شاری مایۆرکای ئیسپانیا سەرقاڵی بەرێکردنی پشووەکانیەتی، هەرچەندە چاوەڕێ دەکرا ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بەشداری مەڕاسیمەکە بکات، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دۆن ئامادەی مەڕاسیمەکە نەبوو.

 
Fly Erbil Advertisment