وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لەبەرژەوەندی قوتابیان دەرکرد
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەرکرد.
دووشەممە، 7ـی تەممووزی 2025، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، بڕیارماندا '5' نمرە بە قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بدەین، کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان کردووە.

بەگوتەی سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 15-5-2025، بە بەشداری 129 هەزار و 682 قوتابی، یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قوتابیانی 9ـی بنەڕەتی دەستیی و ماوەی 11 ڕۆژ بەردەوام بوو.
هەروەها ڕۆژی 16ـی حوزەیرانی 2025، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەستی پێ کرد.ڕۆژی 16ـی حوزەیرانی 2025، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەستی پێ کرد، دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان - لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خولی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن ڕاگەیاند.