وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو کردەوە و قوتابییان دەتوانن ئەنجامەکانیان لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی 'ئی هەڵسەنگاندن' وەرگرنەوە.
سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، قوتابییان دەتوان ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی 'ئی هەڵسەنگاندن' لەسەر هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس وەرگرنەوە.
لیژنەکە ئاماژەی بەوە دا، کاتژمێر 10ـی ئەمشەو بەستەرێک (لینک) لە پەیجی فەرمیی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما، کە قوتانی دەتوانێت بە شیوازێکی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی و وەڵامی نموونەیی دروست سەیر بکات.
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە، باسی لەوە کردووە، قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆڕمی پەڵپ پڕ بکاتەوە، لە ڕێکەوتی 9ـی 7 تاوەکوو کۆتایی دەوامیی فەرمیی فەرمانگەکان لە ڕێكەوتی 17ـی 7.
قوتابییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەرگرنەوە.