بۆ ئەوەی گەورە بیت پێویستە ریاڵ مەدرید تێکبشکێنی

ریاڵ مەدرید
ریاڵ مەدرید

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دەیەوێت بە بردنەوە بەرامبەر ریاڵ مەدرید، مێژوویەکی نوێ تۆمار بکات و گەورەیی خۆشی لە ئەوروپا و جیهان بسەلمێنێت، چونکە یاسایەکی شاراوە هەیە دەڵێت '' بۆ ئەوەی گەورەیی خۆی بسەلمینیت پێوستە لە ریاڵ مەدرید ببەیتەوە ''.

یاری کردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان، چەند ئامانجێکی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی هەیە، یەکەمیان دەیەوێت بسەلمێنێت کە چیدیکە ریاڵ مەدرید گەورەی ئەوروپا نیە و ئەوەی دووەمیش تۆلە کردنەوەیە لەو یانەیە لە بیرۆکەی رێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپی.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەتووە، ناسر خلێفی سەرۆکی قەتەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، کە بەردەوام یەکێک بووە لە دژبەرەکانی پرۆژەی '' خولی سوپەری ئەوروپا ''، داوای لە یاریزانەکانی کردووە بەجۆرێک رکابەرەکەیان تووشی شکست بکەن، کە هەرگیز مێژوو لە بیری نەکات.

لە پاریس ریاڵ مەدرید وەک دێوەزمە و ڕکابەرێکی سەرەکی سەیر دەکرێت. هەر لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەدا واتە مۆندیالی یانەکان، ڕۆژنامەنووسانی یاوەری یانە فەڕەنسیەکە، هەمیشە ریاڵ مەدریدیان وەک ڕکابەرێک سەیر کردووە، کە دەبێت بەجۆرێک شکستی پێبهێنرێت، کە چیتر هێزی هەڵساانەوەیان نەبێت.

لە پاریس باوەڕێک هەیە کە هەر سەرکەوتنێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان دەبێت بە سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر ریاڵ مەدرید مەدرید تەواو بکرێت. لە ئەوروپا یاسایەکی نەنووسراو هەیە کە دەڵێت بۆ سەلماندنی باڵادەستی دەبێت بەسەر ریاڵ مەدریددا تێپەڕیت. مان سیتی لە ڕابردوودا بە سەرکەوتوویی ئەم تاقیکردنەوەی تێپەڕاندووە و ئێستا نۆرەی پاریس سانجێرمانە.

 
Fly Erbil Advertisment