سبه‌ی له سویسرا ناسڕ خلێفی دادگایی ده‌كرێت
به گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه
سه‌رچاوه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره تێوه‌گلاوه و سبه‌ی دادگایی ده‌كرێت.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا نووسیویه‌تی: ناسڕ خلێفی قه‌ته‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی BeinSportsـی میدیایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌چێته به‌رده‌م دادگه‌ی سویسرا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2026 و 2030.
خلێفی 46 ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی دادگایی ده‌كرێت كه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵییه‌كانی تۆپی پێ و فیفا داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015.
خلێفی له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی گشتی سویسرا تۆمه‌تباره به پێدانی به‌رتیل به جیرۆم فالكه‌ی فه‌ره‌نسی و ئه‌مینداری گشتی پێشووی فیفا بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بكات له‌به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی یارییه‌كانی جامی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فریقا.
ناسڕ خلێفی پێشتر وه‌كو یاریزانێكی تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌ستی به یاریكردن كرد و به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی تێنسی گراند سلام كرد، پاشان له 2004 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و روویكرده كاری بازرگانی، دواتر بووه خاوه‌نی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، ئه‌گه‌ر سبه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ زیندانی بكرێت.