کابینەی نۆیەم لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی خۆراک دەیان پرۆژەی جێبەجێ کردووە

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی کارکردنی گرنگییەکی زۆری بە بەهێزکردنی ژێرخانی خۆراک و پێشەسازی داوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەیان پرۆژەی گرنگی جێبەجێ کردووە.

لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین کاری لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی خۆراک، پیشەسازی و پشتیوانیی بەرهەمی ناوخۆیی کردووە. لەو چوارچێوەیەدا، پرۆژەی دروستکردنی سایلۆ و کۆگای ساردکەرەوەی لە چەند ناوچەیەک جێبەجێ کردووە و مۆڵەتی بە ژمارەیەکی بەرفراوانی کۆمپانیا، کارگە و دروستکردنی خانووی پلاستیکی داوە.

خانووی پلاستیکی و کۆگای ساردکەرەوە

-لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، 30 هەزار خانووی پلاستیکی دروست کراون و 3813 جووتیار لێی سوودمەندبوون، جگە لە 7 کارگە بۆ بەرهەمەکانی پەتاتە، هەروەها 11 کارگەی جۆراوجۆر بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بە کار خرانەوە.

-لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەم، نزیکەی 600 کۆگای ساردکەرەوە دروست کراون، کە توانای کۆگاکردنیان 75 هەزار تۆنە.

-وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8% بۆ 10%ـی زیادی کردووە، هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی برنج، سماق، تەحین، هەنار، سێو، قارچک و پەتاتەی هەناردەی وڵاتانی ئیمارات و بازاڕەکانی کەنداو و ئەورووپا کرد.

-لە کابینەی نۆیەمدا، 1650 مۆڵەتی کرنەوەی کارگە دراوە، ژمارەی کارگەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 4743 کارگە.

 
 
Fly Erbil Advertisment