بەڕێوەبەری کارگەی قیری هەولێر: کواڵێتی قیری هەولێر زۆرباشە

کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر باس لەوە دەکات، کواڵێتی قیری کارگەی هەولێر زۆرباشە و ئەو مەوادەی بەکاردیت ناوخۆییە و لە دەرەوە هاوردە ناکرێت.
سەرمەد محەمەد، بەڕێوەبەری کارگەی قیری شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی، 11ـی تەمووزی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەرهەمی قیری کارگەی هەولێر ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار تۆن بووە، کە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر قیرتاوکراون یاخود چاڵەکان پڕکراونەتەوە، بەڵام بەهۆی گرفتی دارایی بەرهەمەکە زۆر کەمبووەتەوە.
بەڕێوەبەری کارگەی قیری هەولێر دەڵێت: تەواوی ئەو مەوادەی بەکاردێت ناوخۆییە هیچی لە دەرەوە هاوردە ناکرێت، لەڕووی کواڵیتی قیرەکەوە سەرمەد محەممەد باس لەوە دەکات، کواڵێتی ئەو قیرەی بەکاردێنین زۆرباش و گونجاوە.
باسی لەوەش کرد، هەبوونی ئەم کارگەیە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکوومەت، جونکە بەڕادەیەکی زۆر پشت بەخۆمان دەبەستین.
بەڕێوەبەری کارگەی قیری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، کارگەی قیری هەولێر تەنیا بۆ ناوخۆی هەولێر بەکاردێت واتە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر.
دەشڵێت: نرخی ئەو بەکاردێنین گونجاوە.
کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ساڵی هەشتاکان دروستکراوە و ڕۆژی سێشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەیەکی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیڕی کۆنى لە هەولێر کردەوە، کە بە پێی پێوهر و ستانداردە پێشکەوتوو و سەردەمییەکان و ژینگەپارێزی دروستکراوە و یەکەم پڕۆژەی لەم جۆرەیە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.