حکوومەت له كابینه‌ی نۆیه‌م، کاری جیددی بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران کردووە

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا گرنگییه‌كی تەواوی بە کەرتی کشتوکاڵ داوە و ئه‌م كه‌رته بووه‌ته له بووژاوه‌ترین كه‌رته‌كان و پلانی به‌هێزی بۆ داناوه، نه‌خاسمه كه حکوومەت کاری جیددی بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی کردووە و چه‌ندین جۆر به‌رهه‌می له‌م باره‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه.
كه‌رتی كشتوكاڵی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته یه‌كێك له كه‌رته زیندووه‌كان و بووژانه‌وه‌یه‌كی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه، به شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت جگه له دابینكردن و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ناوخۆیی، کاری جیددی بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی کردووە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراوجۆری هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه و به‌م هۆیه‌وه‌ش ناوی کوردستان لە زۆربەی وڵاتان بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی دەنگی داوەتەوە و بووه‌ته ناوێكی ناسراو.
جووتیارانی كوردستان له‌م باره‌وه، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی پلانی پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی كشتوكاڵی، كوالیتی به‌رهه‌مه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕێژه‌كه‌یشیان زیادی كردووه.
مام ئەنوەر، ماوه‌ی دە ساڵە بەرهەمە خۆماڵییەکان لە جووتیارانی كوردستان ده‌كڕێته‌وه، له‌م باره‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بەرهەمی ئەم ساڵ زۆرتر و باشتریشە.
هاوكات جووتیارێکی دیكه به كوردستان24ـی گوتووه، باشترین کاری حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ئەوەیە لە کاتی گەیشتنی بەرهەمە خۆماڵییەکان ڕێگە نادات بەرهەمی بیانیی هاوردە بکرێت.
نەبەز ڕەفعەت، ڕاوێژکار له وەزارەتی کشتوکاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه به كوردستان24ـی گوت، كوردستان بووه‌ته سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ناوچه‌كه.
بەرهەمی بە پیت و خۆماڵی لە دوکان و بازاڕەکان شاهێدی بۆ کشتوکاڵێکی سەرکەوتوو دەدەن و جیا لەم بەرهەمانەی بەردەستی هاووڵاتییان بە هەزاران تۆنیش لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەناردەی دەرەوە کراون.
گومرگی میوە و سەوزەی هەولێر، گەورەترین بازاڕی ساغکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانە، جووتیاران ڕاستەوخۆ و ڕۆژانە بەرهەمەکانی خۆیان له‌م بازاڕانه ساغ ده‌كه‌نه‌وه.